بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار موحێبی، وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: هەڵسەنگاندنی سپای پاسداران بۆ شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و هاوپەیمانەکانی ئەوەیە کە ئەمریکا لەم شەڕەدا شکستی هێناوە و شکستەکەی شکستێکی مێژوویی و شەرمەزارکەرە، بەڵام ئەو ئازایەتییەیان تێیدا نییە دان بەو شکستەدا بنن و ئەم شکستە قبووڵ بکەن.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە دانپێدانانی شارەزایانی سەربازی و سیاسی بە شکستی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەدا: شکستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی شکستێکە کە هەموو شارەزایانی سەربازی و سیاسی تەنانەت لە خودی ئەمریکاشدا دانیان پێدا ناوە و دەتوانن بە بچووکترین سەرنج ئەم شکستە ببینن و هەستی پێبکەن.
بێگومان ئەو دانپێدانانەیان هەبوو، بەڵام ئەوەی لەم بابەتەدا گرنگه ئەوەیه که هەندێک کەس پێناسەی شکستی ئەمریکا به گەیشتن به ئامانجه پلان بۆ داڕێژراوەکان دەکەن و له بەر ئەوەی دەڵێن ئەمریکا بەو ئامانجانەی نەگەیشت که به شێوەیەکی سەرەکی له لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە داڕێژراون، ئه وا ئەمریکا شکستی هێنا.
وتەبێژی سپای پاسداران لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەم شەڕە قۆناغێکی نوێی شەڕە یان درێژەپێدەری هەمان شەڕ، وتی: لە ڕوانگەی ئێمەوە شەڕ هەمان شەڕە، قۆناغی جیاوازی هەیە، بەڵام شەڕ هەمان شەڕە و شەڕ کۆتایی نەهاتووە، شەڕ بەردەوامە، هەروەها سپای پاسداران خۆی بۆ شەڕێکی درێژخایەن ئامادە کردووە .
Your Comment